Tuğçenur Akgün
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
نیویۆرک – AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی چالاکییەک کە بۆ جەژنی رەمەزان لە کۆشکی سپی ئەنجام درا، رایگەیاند: "پێداگیرین لە دژایەتیکردنی هەر جۆرە رق و کینەیەک بە ئیسلامفۆبیایشەوە، ئەمە کاری لەپێشینەی حکوومەتەکەمە".
جۆ بایدن لە میانی چالاکییەکەدا، پێشوازی لە نوێنەرانی موسڵمانە ئەمریکییەکان کرد.
چالاکییەکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد و جۆ بایدن بە بەشداربووانی گوت: "بەخێربێن بۆ ماڵی خۆتان".
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن سەرنجی خستە سەر رۆڵی موسڵمانان لە پێشخستنی ئەمریکا و گوتی: "ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر موسڵمانان لە کۆنگرێسن. سوپاسی ئەو موسڵمانانە دەکەم کە لە حکوومەتەکەمدا ئەرکدارن".
گوتیشی: "پێداگیرین لە دژایەتیکردنی هەر جۆرە رق و کینەیەک بە ئیسلامفۆبیایشەوە، ئەمە کاری لەپێشینەی حکوومەتەکەمە"، سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە بۆ تاوتوێکردنی جیاکاریی و حوکمدانی پێشوەختە لەسەر موسڵمانان گرووپێکی کاری پێکهێناوە لەنێوان دامەزراوەکاندا.