Ebru Şengül Cevrioğlu
02 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2023
ئەنقەرە - AA
بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە ٧٩ دۆلار و ٦٦ سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٢٤ سەنت بەرز بووەوە و رۆژەکەی بە ٧٩ دۆلار و ٣١ سەنت تەواو کرد و کاتژمێر ٠٩:٠٧ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٢٥ دابەزینیان بەخۆوەبینی و نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٧٩ دۆلار و ١١ سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس، بە ٧٥ دۆلار و ٤٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ناڕوونییەکان لە بارەی سیاسەتی دراوی بانکی ناوەندیی ئەمریکا بۆ قۆناغی ئایندە کە بڕیارە سبەی ئاشکرا بکرێت و زانیارییەکان دەرباری پاشەکشێی گەشەی ئابووری چین، کاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخەکان هەبوو.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٠ دۆلار و ٣٣ سەنت بۆ ٨١ دۆلار و ٣٤ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٨ دۆلار و ٢٢ سەنت بۆ ٧٨ دۆلار و ١٢ سەنت بمێنێتەوە.