Övünç Kutlu,Ramal Abdullah Mahmood
01 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٦٦ دۆلار و ٤٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت كه رۆژی هه‌ینی گه‌یشته، ٦٦ دۆلار و ٨٤ سه‌نت، به ٦٦ دۆلار و ٥٥ سه‌نتیش رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. له كاتژمێر ٠٩:٣٥ به‌راورد له‌گه‌ڵ كاتی داخستن به‌هاكه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ دابەزی و به ٦٦ دۆلار و ٤٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٥٥ دۆلار و ٩٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ له په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كاریگه‌ری ئه‌رێنی كردۆته سه‌ر زۆربوونی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.