04 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٥٤ دۆلار و ٨٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته ٥٦ دۆلار و ٧٧ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٥٤ دۆلار و ٢١ سه‌نت ته‌واو كرد. نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له كاتژمێر ٠٩:٤٩ به به‌راورد به كاتی داخستن له‌سه‌دا ١،٢ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٥٤ دۆلار و ٨٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٥٠ دۆلار و ٦٤ فرۆشرا.
به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین و به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ ٤٢٥ كه‌س و گه‌یشتنی ژماره‌ی تووشبووان به‌و په‌تایه بۆ ٢٠ هه‌زار و ٤٣٨ كه‌س، خواست له‌سه‌ر نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا كه‌می كردووه. له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تاكه، نرخی نه‌وت له ١٣ مانگی دواییدا بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیووه.