Övünç Kutlu
23 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦٢ دۆلار و ٣٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٦٤ دۆلار و ٥٦ سه‌نت و به ٦٢ دۆلار و ٦٦ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:٠٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥٢ دابه‌زی و به ٦٢ دۆلار و ٣٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٥٥ دۆلار و ٧٨ سه‌نت فرۆشرا.
نرخی خاوی برێنت له‌م حه‌وت هه‌فته‌یه‌ی دواییدا بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیووه. ئه‌و ڤایرۆسه‌ی له چین بڵاوبووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ته‌شه‌نه بكات و پێشبینی زیادكردنی هه‌فتانه‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و به‌رهه‌مهێنانی یه‌ك ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، بوونه‌ته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.
پێشبینی ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كه ئاماژه‌ی به‌وه دابوو به‌هۆی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت له نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، یه‌ك ملیۆن به‌رمیل تێده‌په‌ڕێنێت له رۆژێكدا بووه‌ته هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت.