خاوی برێنت به ٦٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نته
- له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٦٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٦٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت و به ٦٢ دۆلار و شه‌ش سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واوكرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٠ خوله‌كه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به كاتی داخستن له‌سه‌دا ٠،٣٤ به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٦٢ دۆلار و ٢٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت. هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس (WTI) به ٥٥ دۆلار و ٨٠ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بڵاویكرده‌وه كه هێشتا زووه ''باری له‌ناكاوی ته‌ندروستی گشتیی نێوده‌وڵه‌تی'' له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا رابگه‌یه‌ندرێت كه له چین سه‌ریهه‌ڵداوه، نرخی نه‌وت دووباره هه‌ڵكشانی به‌خۆوه بینی.
هه‌روه‌ها فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا، بڵاویكرده‌وه كه ستۆكی نه‌وتی خاوی بازرگانی له‌و وڵاته‌دا له هه‌فته‌ی رابردوودا ٠،٤ ملیۆن به‌رمیل (% ٠،١) كه‌میكردووه و، دابه‌زیوه بۆ ٤٢٨،١ ملیۆن به‌رمیل.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لە نێوان ٦٢ دۆلار و ٣٣ سه‌نت بۆ ٦٢ دۆلار و ٤٥ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له نێوان ٦٢ دۆلار و ٢١ سه‌نت بۆ ٦٢ دۆلار و نۆ سه‌نت بمێنێته‌وه.