ئابووری

مەسرور بارزانی کارنامەی حکوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەرانی هەرێم گفتوگۆ دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کارنامەی حکوومەتیان لەگەڵ گفتوگۆ دەکات.

Fakhradın Ibrahım Mohammad  | 28.01.2020 - نوێکردنەوە : 28.01.2020
مەسرور بارزانی کارنامەی حکوومەت لەگەڵ وەبەرهێنەرانی هەرێم گفتوگۆ دەکات

Arbil

هەرێمی کوردستان - AA

بڕیارە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی لەگەڵ وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و کارنامەی حکوومەتیان لەگەڵ گفتوگۆ دەکات.

بەپێی زانیارییەکان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ ژمارەیەک لە گەورە وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی کوردستانیان لەگەڵ گفتوگۆ دەکات.

دوێنی مەسرور بارزانی و جێگرەکەی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری هەرێمی کوردستانیان کردبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئێستای ھەرێمی کوردستان و میکانیزمی پێویست بۆ گەشەپێدانی ئابووری تاوتوێ کرا و هەروەها جەخت لە گرنگی داڕشتنی سیاسەت و نەخشەڕێگایەکی زانستی کراوەتەوە بۆ گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان.

لەبارەی کۆبوونەوەکە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران ئاشکرای کردووە کە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم بۆ ئەندامانی ئەنجوومەنی ئابووری ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەم کردووە کە ئامانجێکی لە پێشینەی، ھەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داھات و ھاندان و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویستە ‌بۆ وەبەرھێنەرە ناوخۆیی و بیانییەکان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبارترە بۆ وەبەرھێنان لە گشت کەرتەکاندا و گرنگیدان ‌بە کەرتی کشتوکاڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەرووبووم و بەرھەمی ناوخۆیی.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın