Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بۆ سه‌روو 50 دۆلار به‌رزبووه‌وه.
نرخی نه‌وتی برێنت كه دوێنێ گه‌یشته سه‌روو 50 دۆلار، له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا بۆ 49 دۆلار و 70 سه‌نت دابه‌زییه‌وه.
ئه‌مڕۆیش به‌رزترین ئاست كه نه‌وتی برێنت تۆماری كرد، 50 دۆلار و 38 سه‌نت بوو. ئه‌مڕۆ سه‌عات 10 و 35 خولهك به‌كاتی ناوخۆی توركیا نه‌وتی برێنت به 50 دۆلار و 15 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
شاره‌زایان پێیان وایه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی جیهانی و دابه‌زینی به‌های دۆلاره‌وه نرخی نه‌وت گه‌یشتۆته سه‌روو 50 دۆلار و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به ئاشكراكردنی ئه‌و داتایانه‌ی كه بڕیاره له ئه‌مریكا پیش كۆبوونه‌وه‌ی 2ی حوزه‌یرانی ئۆپێك ئاشكرا بكرێن، نرخی نه‌وت گۆڕانكاریی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه نه‌بینێت.
له‌ئێستادا نه‌وتی ته‌كساس به 49 دۆلار و 52 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.