Övünç Kutlu
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2018
نیویۆرك - AA
دوای ئه‌وه‌ی به‌های نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا له ئاستی چاوه‌ڕوانكراو دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه بینی، به‌های نه‌وتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا سێ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
رۆژی سێشه‌ممه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنتی له‌نده‌ن كه باوترین جۆره له بازاڕه جیهانییه‌كاندا، گه‌یشته 72 دۆلار و 63 سه‌نت و بۆ رۆژی چوار شه‌ممه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 3.3 به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 75 دۆلار.
به‌م جۆره به‌های نه‌وتی خاوی برێنتی له‌نده‌ن، له 31ی ته‌مووزه‌وه به‌رزترین ئاستی تۆماركرد.