Hüseyin Erdoğan,Mohammed Baqi Hussein
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئۆپێك، 52 دۆلار و 30 سه‌نته.
رۆژی هه‌ینی رابردوو نرخی نه‌وتی برێنت له كاتی كرانه‌وه‌ی بازاڕدا، 51 دۆلار و 94 سه‌نت بوو و به‌رزترین نرخی ئه‌و رۆژه‌ی 52 دۆلار و 50 سه‌نت بوو.
به‌یانیی ئه‌مڕۆش نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به 52 دۆلار و 49 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و كاتژمێر 09:37 به 52 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساس، 49 دۆلار و 50 سه‌نته.
شاره‌زایان پێیان وایه نرخی نه‌وتی برێنت له سنووری 52 دۆلاردا ده‌مێنێته‌وه.