Hüseyin Erdoğan,Hemın Othman Mohammed
10 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 63 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی نه‌وتی برێنت 63 دۆلار و 51 سه‌نت بوو، هه‌مان رۆژ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 64 دۆلار و 22 سه‌نت. به‌یانی ئه‌مڕۆش به 63 دۆلار و 79 سه‌نت ده‌ستیپێكرد و، كاتژمێر 09:39 خولهك به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.01 به‌رزبوویه‌وه و به 63 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تێكساس به 57 دۆلار و 09 سه‌نت كڕیاری هه‌یه.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، نرخه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسۆیی ده‌مێنێته‌وه.
هه‌وره‌ها شاره‌زایان ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕوو كه نرخی نه‌وتی برێنت له‌رووی ته‌كنیكیه‌وه له‌نێوان 63 دۆلار و 70 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و 79 سه‌نت ده‌مێنێته‌وه و، ره‌نگه وه‌ك پشتیوانی ناوچه نرخه‌كه‌ی بگاته نێوان 63 دۆلار و 88 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و 97 سه‌نت.