Zeynep Beyza Kılıç,Hemın Othman Mohammed
13 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای ئه‌وه‌ی ئۆپیك زانیارییه‌كانی خواست و خستنەڕووی نه‌وتی جیهانی بڵاوكرده‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 54،14 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، 53،77 دۆلار بوو، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 54،42 دۆلار. به‌ڵام به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ی له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، 54،17 دۆلار بوو.
له كاتژمێر 09:20، نرخه‌كه‌ی لەسەدا 0،05 دابه‌زی و به 54،14 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی جۆری خۆرئاوای تێكساس به 48،22 دۆلار كڕیاری هه‌یه.