Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 20 کانوونی دووەم 2016
دوای هه‌ڵگیرانی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت بۆ خوار 28 دۆلار دابه‌زی و ئه‌وه نزمترین ئاسته له ساڵی 2003 وه تا ئێستا تۆماری كردبێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار و پێشهاته ئابوورییه‌كانی چیندا، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێرانیشی هاته سه‌ر.
رۆژی هه‌ینی نرخی نه‌وتی برێنت بۆ 28 دۆلار و 80 سه‌نت دابه‌زی و ئه‌مڕۆ گه‌یشته 27 دۆلار و 69 سه‌نت و ئه‌وه‌ش نزمترین نرخه له ساڵی 2003 وه تا ئێستا.
له‌ئێستاشدا بهرزونزمییهكی كه‌می پێوه دیاره و به 28 دۆلار و 49 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
نه‌وتی خاوی ته‌كساسی رۆژئاوا له‌ده‌ستپێكی ئه‌مڕۆدا به 29 دۆلار و 68 سه‌نت فرۆشرا و له‌ئێستادا به 29 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شاره‌زایان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه نرخی نه‌وت بۆ 25 دۆلار داده‌به‌زێت ئه‌گه‌ر ئێران بگه‌ڕێته‌وه بازاڕی نه‌وت و هه‌نارده‌ی رۆژانه‌ی بگه‌یه‌نێته 500 هه‌زار به‌رمیل.