Gülşen Çağatay,Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی یەک به‌رمیل خاوی برێنت، دوای درێژكردنه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت له سعوودیه بۆ نۆ مانگی دیكه، 60 دۆلاری تێپه‌ڕاند و گه‌یشته 60 دۆلار و 37 سه‌نت.
خاوی برێنت كه رۆژی هه‌ینی له كرانه‌وه‌ی بازاڕدا به 59 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و تا 60 دۆلار و 63 سه‌نت به‌رزبووه‌وه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ به 60 دۆلار و 71 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. كاتژمێر 9:05 خولهك نرخی نه‌وتی برێنت بۆ 60 دۆلار و 37 سه‌نت دابه‌زی. هاوكات نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی خاوی تێكساس 53 دۆلار و 92 سه‌نته.
بڕیاره ئه‌م هه‌فته‌یه داتاكانی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا و ستۆك و ژماره‌ی بیره نه‌وته‌كان چاودێری بكرێت.
شاره‌زایان پێشبینی ده‌كه‌ن نرخی خاوی برێنت له سنووری 60 دۆلاردا بمێنێته‌وه.