Tuğba Altun
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2023
ئه‌نقه‌ره-AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، هاكان فیدان و هاوتا رووسییه‌كه‌ی، سێرگی لاڤرۆڤ تاوتوێی دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ئۆكراینا و رێككه‌وتننامه‌ی ئیستانبوڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه‌یان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریینامهیهی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاكان فیدان و سێرگی لاڤرۆڤ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه.
له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به ئۆكراینا و رێككه‌وتننامه‌ی ئیستانبوڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی دانه‌وێڵه تاوتوێكراون.