İzzet Taşkıran
09 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2023
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، پێگه‌ی ئۆكراینا له ناتۆ، ئه‌ندامێتیی سوید له ناتۆ، راده‌ستكردنی F-16ه‌كان و ئه‌ندامێتیی توركیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا باسكراون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و جۆ بایدن هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ڤیلنیوس به‌شێوه‌ی رووبه‌ڕوو، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان توركیا-ئه‌مریكا و بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كان به تێروته‌سه‌لی تاوتوێ بكه‌ن.
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ بایدن، ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌كرد سوید له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ژماره‌یه‌ك هه‌مواری له یاساكاندا به ئاڕاسته‌ی درووست ئه‌نجامداوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له وڵاته‌كه لایه‌نگرانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده/یه‌په‌گه به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه به‌رده‌وامن له‌خۆپیشاندانی ستایشئامێز له تیرۆر، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه كه هاوێژراون.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، په‌یوه‌ستكردنی داواكاریی توركیا سه‌باره‌ت به F-16ه‌كان به ئه‌ندامێتی سویده‌وه له ناتۆ، كارێكی درووست نییه و سوپاسی بایدنی كرد بۆ پشتیوانییه‌كانی سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی F-16ه‌كان.
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ئه‌ندامێتیی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا سه‌رڕاست و خاوه‌ن پره‌نسیپه و خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێواژووی ئه‌ندامێتیی ته‌واوه‌تی له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، نیشاندا. هه‌روه‌ها به بایدنی راگه‌یاند خوازیارن وڵاتانی دیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتییه‌كه، له لووتكه‌ی ڤیلنیوسدا په‌یامی روون و به‌هێزی پشتیوانیی له ئه‌ندامێتیی توركیا بده‌ن.