Murat Temizer,Hemın Othman Mohammed
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ستۆكی نه‌وتی هه‌فتانه له ئه‌مریكا، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 63 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی نه‌وتی برێنت 63 دۆلار و 64 سه‌نت بوو، هه‌مان رۆژ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 64 دۆلار و 62 سه‌نت. به‌یانی ئه‌مڕۆش به 63 دۆلار و 51 سه‌نت ده‌ستیپێكرد و كاتژمێر 09:20 خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.03 به‌رزبوویه‌وه و به 63 دۆلار و 53 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوكات نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تێكساس به 56 دۆلار و 86 سه‌نت كڕیاری هه‌یه.
به هۆی دابه‌زینی خواست له‌سه‌ر نه‌وت له چین، هەروەها دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه ستۆكهكانی نه‌وتی خاوی بازرگانی له هه‌فته‌ی رابردوودا به به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشتر 2،2 ملیۆن به‌رمیل زیادیكردووه، به‌ر به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت گیرا.