Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2016
ئیستانبوڵ
دوای ئەوەی دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئۆپێكدا سعوودیە لەبارەی پێشنیازی وەزیری وزەی رووسیا ئەلێكساندەر نۆڤاك بۆ كەمكرنەوەی بەرهەم بەڕێژەی سەدا 5، رەزامەندی بۆ تاوتێ كردنی بابەتەكە نیشان دا، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بۆ 35 دۆلار و 79 سەنت بەرزبووەوە.
دواتریش بەهۆی ئەوەی ئەندامێكی ئۆپێك رایگەیاندبوو كە داواكاری كۆبوونەوەیەكی لەوجۆرە لەئارادا نییە، نرخی نەوتی برێنت بۆ 32 دۆلار و 54 سەنت دابەزی و رۆژەكەشی گەیشتەوە 34 دۆلار و 47 سەنت.
ئەمڕۆیش بەهۆی جێبەجێكردنی سیستمی سووی پێچەوانەوە لەلایەن بانكی ناوەندی ژاپۆنەوە، سەرلەنوێ نرخی نەوت گەیشتەوە سەرووی 35 دۆلار و بۆ 35 دۆلار و 74 سەنت بەرزبووەوە.
شارەزایان پێیان وایە بەرزبوونەوەی نەوت بەردەوام دەبێت تا دەگاتە 36 دۆلار و ئەگەر دابەزینیش بەخۆیەوە ببینێت، رەنگە تا 33 دۆلار و 70 سەنت دابەزێت.