Mohammed Baqi Hussein
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ - AA
نرخی یەک به‌رمیل نه‌وتی برێنت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام لە رێكخراوی ئۆپێك كه بڕیار ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، 46 دۆلاره.
هه‌رچه‌نده دوێنێ نرخی نه‌وتی برێنت دوای روونكردنه‌وه‌ی ئه‌رێنیی ئه‌ندامانی ئۆپێك تا 47 دۆلار و 30 سه‌نتیش به‌رزبووه‌وه، به‌هۆی لاوازیی چاوه‌ڕوانییه‌كان بۆ سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نرخه‌كه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 1،5 دابه‌زی و له‌كاتی داخستنی بازاڕدا گه‌یشته، 46 دۆلار و 30 سه‌نت.
ئه‌مڕۆیش به‌رله به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه، كاتژمێر 10:45 به 46 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.
نرخی نه‌وتی ته‌كساس-یش به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0،3 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه و به 44 دۆلار و 80 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
شاره‌زایان پێیان وایه نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌نده به‌و ئه‌نجامه‌ی کە له كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپێكه‌وه ده‌رده‌چێت.