Mohammed Baqi Hussein
29 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
جه‌زائیر -AA
سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی ئۆپێك محه‌مه‌د بن ساڵح سه‌عده: "وڵاتانی ئه‌ندام رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی 32،5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ڕۆژێكدا كه له‌ئێستادا رۆژانه 33،24 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مدێت. بڕیاره‌كه ئێران، نێجیریا و لیبیا ناگرێته‌وه، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئەو سێ وڵاته".
وڵاتانی ئه‌ندام لە رێكخراوی ئۆپێك رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی 32،5 ملیۆن به‌رمیل نەوت له‌ڕۆژێكدا.
وه‌زیری وزه و پیشه‌سازیی قه‌ته‌ر، محه‌مه‌د بن ساڵح سه‌عده كه سه‌رۆكی ئه‌م خوله‌ی ئۆپێكه، زانیاریی له‌باره‌ی بڕیاره‌كانی دوا دانیشتنی وڵاتانی ئه‌ندام لە رێكخراوه‌كه‌دا كه له جه‌زائیر به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌عده رایگه‌یاند، لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكده‌هێنن بۆ چاودێریكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
سه‌عده گوتی: "وڵاتانی ئه‌ندام رێككه‌وتن له‌سه‌ر جێگیركردنی به‌رهه‌مهێنانی 32،5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌ڕۆژێكدا كه له‌ئێستادا رۆژانه‌ی 33،24 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مدێت. بڕیاره‌كه ئێران، نێجیریا و لیبیا ناگرێته‌وه، به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئەو سێ وڵاته".
سهعدە جه‌ختیكرده‌وه كه له پێكهاته‌ی ئۆپێك‌دا كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌یه و به‌ئاسانی گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. راشیگه‌یاند مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجامده‌درێت و كاتی كارپێكردنی بڕیاره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
وه‌زیری وزه‌ی جه‌زائیر، نوره‌دین بوتهرفی لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك به‌شێوازێكی نافه‌رمی ده‌ستیپێكردووه و بووه‌ته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی رێكخراوه‌كه و کۆبوونەوەکەی بە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ناوبرد".
ئۆپێك كه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ساڵی 1960 له به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه‌چوو دامه‌زرێنرا و له‌ئێستادا ئێران، عێراق، كوێت، سعوودیه، ڤه‌نزوێلا، ئیمارات، نێجیریا، لیبیا، قه‌ته‌ر، جه‌زائیر، ئیندۆنیزیا، گابون، ئیكوادۆر و ئه‌نگۆلا، ئه‌ندامن.