Eşref Fahri,Mohammed Baqi Hussein
30 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا مه‌همه‌ت شیمشه‌ك: "توركیا كه له‌لایه‌ك به‌و زمانه له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا ده‌دوێت كه لێی تێده‌گه‌ن، له‌لایه‌كیش سه‌رقاڵی ساڕێژكردنه‌وه‌ی برینه‌كان و له‌ئامێزگرتنی هاووڵاتیانه و هه‌رچی پێویست بێت بۆ ره‌خساندنی هه‌لیكار له‌ناوچه‌كه‌دا كردوویه‌تی و ده‌یكات"
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا مه‌همه‌ت شیمشه‌ك: "توركیا كه له‌لایه‌ك به‌و زمانه له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا ده‌دوێت كه لێی تێده‌گه‌ن، له‌لایه‌كیش سه‌رقاڵی ساڕێژكردنه‌وه‌ی برینه‌كان و له‌ئامێزگرتنی هاووڵاتیانه و هه‌رچی پێویستبێت بۆ ره‌خساندنی هه‌لیكار له‌ناوچه‌كه‌دا كردوویه‌تی و ده‌یكات".
شیمشه‌ك بووه میوانی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی هه‌واڵیی ئانادۆڵو و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی سه‌باره‌ت به رۆژهڤهكان دایه‌وه.
له‌باره‌ی كاریگه‌ریی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو پرسیار له شیمشه‌ك كرا و له‌وه‌ڵامدا رایگه‌یاند، په‌كه‌كه زۆرترین سته‌م له كورده‌كان ده‌كات و ئه‌گه‌ر سه‌رباری وه‌به‌رهێنانی حكوومه‌ت له ژێرخان و په‌روه‌رده و هاندان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ناوچه‌كه‌دا، هێشتا باسی بێكاری بكرێت، ئه‌وه ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی په‌كه‌كه‌یه و په‌كه‌كه هه‌رگیز له خه‌می باشتركردنی ژیانی كورداندا نه‌بووه.
شیمشه‌ك گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌و جۆره بووایه، ده‌بوو له قۆناغی چاره‌سه‌ردا چه‌كه‌كانیان دانابایه و ده‌ستبه‌رداری تیرۆر ببوونایه. به‌ڵام ئه‌وان گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان بره‌و پێدا. چه‌كداری زیاتریان كۆكرده‌وه و سته‌می زیاتریان له گه‌ل كرد. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه په‌كه‌كه له‌خه‌می كورد و مافه‌كانیان و باشتركردنی ژیانیاندا نییه. سه‌رسام نین به چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه و چاوه‌ڕوان نه‌كراو نین. ئامانجی په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه ناوچه‌كه به‌ره‌و پاش ببات و هه‌ژاری و نه‌زانیی تێدا بڵاوبكاته‌وه و فرمێسك و خوێنی ناوچه‌كه زیاتر بكات".
- "سه‌رباری تیرۆر دیموكراسییه‌كی زیاتر "
شیمشه‌ك لە درێژەدا گوتی: "سه‌رباری تیرۆر دیموكراسی و ئازادی زیاتر و وه‌به‌رهێنانی زیاتر ئه‌نجامده‌ده‌ین. دڵنیام برا كورده‌كانمان باش ده‌زانن ئه‌مانه له‌رابردوودا له‌به‌رئه‌وه پانتاییه‌كی ئه‌وتۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو، ده‌نگیان ده‌رنه‌ده‌هات. توركیا كه له‌لایه‌ك به‌و زمانه له‌گه‌ڵ تیرۆرستاندا ده‌دوێت كه لێی تێده‌گه‌ن، له‌لایه‌كیش سه‌رقاڵی ساڕێژكردنه‌وه‌ی برینه‌كان و له‌ئامێزگرتنی هاووڵاتیانه و هه‌رچی پێویست بێت بۆ ره‌خساندنی هه‌لیكار له‌ناوچه‌كه‌دا كردوویه‌تی و ده‌یكات".