Muhammed Bilal Kenasari
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2016
واشنتۆن - AA
لایەنگرانی پەكەكە، ئەندامانی پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب و گرووپە نەتەوەپەرستە بچووكەكان، لە پرۆتێستۆكردنی سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغاندا یەكیان گرت.
ئەردۆغان كە بە مەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی ئاسایشی ئەتۆمیدا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریكایە، لە پەیمانگای بروكینگس وتارێكی بە ناونیشانی "تێگەیشتن لە بەها جیهانییەكان و ئامانجەكانی 2023ی توركیا" پێشكەش كرد.
لەكاتی چوونی ئەردۆغان بۆ پەیمانگاكە، لایەنگرانی پەكەكە، ئەندامانی پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب و گرووپە نەتەوەپەرستە بچووكەكان، دژی ئەردۆغان و توركیا دروشمیان بەرزكردەوە و هوتافیان كێشا.
بەشداریكردنی لایەنگرانی پەكەكە بە نیشانەكانی یەپەگە و پۆستەری ئۆجەلانەوە لە پڕۆتێستۆكەدا، بووە جێگای سەرنج.
ئێمرە ئوسڵو كە یەكێكە لە ناوە دیارەكانی نێو پێكهاتەی هاوتەریب و بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركراوە، لەگەڵ گرووپێكدا بەشداریی لە پرۆتێستۆكردنەكەدا كرد. لە كاتێ چوونەژوورەوەی ئەردۆغاندا بۆ نێو بیناكە، پێكهەڵپژان لەنێوان پۆلیس و پرۆتێستۆكەراندا رووی دا.
لەلایەكی دیكەوە گرووپێك كە رێبەرایەتی كۆمیتەی توركی ئەمریكی دەكەن، پشتیوانییان بۆ ئەردۆغان دەربڕی و دروشمی بەخێرهاتن و پیاهەڵدانیان بەرزكردەوە.
هاووڵاتییانی توركیای دانیشتووی ئەمریكاش بە ئاڵای توركیاوە وەستا بوون و پێشوازییان لە كاروانەكەی ئەردۆغان دەكرد.
ژنێك بەناوی شوكرییە یڵدرم كە لە پێشوازیی ئەردۆغاندا وەستابوو، لەلایەن گرووپێكەوە كە نیشانەكانی یەپەگەیان هەڵگرتبوو پەلامار درا.
گرووپەكە پانكارتەكەی دەستی یڵدرمیان دڕاند، لەبەرانبەردا پۆلیس گرووپەكەی دوورخستەوە. لەوكاتەدا یڵدرم بوورایەوە و دەستبەجێ گەیەنرایە ئوتومبێلێكی فریاكەوتن. دوای ئەوەی چارەسەرێكی خێرای بۆ ئەنجام درا، یڵدرم دووبارە بۆ پشتیوانی كردن لە ئەردۆغان پانكارتی بەرزكردەوە.
ناوبراو لە لێدوانێكیدا بۆ ئەنادۆڵو گوتی: "من تەنها پانكارتەكەم بەرزكردۆتەوە. سەرەتا رۆژنامەنووسەكان هاتن و جنێویان دا. وەڵامم نەدایەوە. بەڵام دواتر یەكێك لایەنگرانی پەكەكە پەلاماری دام و پانكارتەكەی لەدەستم وەرگرت. هاتووم بۆ پشتگیری كردن لە ئەردۆغان. چونكە لەئێستادا جگە لە ئەردۆغان سەركردەیەك نییە دەنگی ستەملێكراوان بگەیەنێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا لەبەرانبەر پانكاتێكیشدا خۆی پێ ناگیرێت كە بانگەشەی ئەوە دەكات ئەردۆغان ئازادیی رادەربڕینی بەرتەسك كردبێتەوە و گوتی: "لە راستیدا تیرۆریست ئەم مرۆڤانەن. لەبەرانبەر بیروڕایەكی جیاوازیشدا خۆیان پێ ناگیرێت. هاواردەكەن ئازادی بیروڕا، بەڵام خۆیان دڵی یەكتریشیان پێ راناگیرێت. تەنها ئێمە ئەمانەمان پێ قبووڵ دەكرێت".