Hemn Osman
09 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
لە 18 ناوچەی شاری ئیزمیر هەڵمەتێك بۆسەر پێكهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب "رێكخراوی گولەن" ئەنجامدرا و تیایدا 36 گومانلێكراو دەستگیركران، پاش ئەوەی گومانلێكراوان رەوانەی دادگا كران، 17یان دەستبەسەر كران.
دوای ئەوەی لەسەر داوای داواكاری گشتی كۆماری لە شاری ئیزمیر دۆسیەی ئەو گومانلێكراوانە رەوانەی دادگا كرا بەمەبەستی دەستبەسەر كردنیان، لە پاش وەرگرتنی ئیفادەكانیان، گومانلێكراوان و پارێزەرەكانیان بانگ كرانە هۆڵی دادگا و بڕیار لەبارەیانەوە دەركرا.
دادگا، بڕیاریدا 17 گومانلێكراویان دەستبەسەر بكات و ئەوانی دیكەشیان بە مەرجی مانەوە لەژێر چاودێری دادگا ئازاد كران.
لەنێو ئەو كەسانەی دەستبەسەر كراون، هەریەك لە بەڕێوەبەری ئاسایشی پێشووی ئیزمیر عەلی بیلكای، چاودێرانی ئیداری فەردا ئیلەری و ئەحمەد كایا، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچەی دووەم مەهمەت عەلی شەویك، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچەی سێیەم بەهزات توزجو، بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچەی چوارەم یوسف ئوزشەن بەدی دەكرێن.