Hemın Othman Mohammed
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2016
ئەنقەرە - AA
سەبارەت بە كارپێكردنی سیستمی نوێی ئینتەرنێتی 4,5G لەلایەن توركیاوە، سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەگەر خزمەتگوزاری تەكنەلۆجیای ئینتەرنێت بە رێگای وشكانی لێكبچوێنین، ئەوا لەبری رێگایەكی یەك سایدی هاووڵاتییانمان بە ئۆتۆبانێكی پێنج سایدی ئاشنا دەبن".
یەكەم پەیوەندی كە بە سیستمی 4,5G ئەنجامدرا لەنێوان سەركۆماری توركیا ئەردۆغان كە لەچوارچێوەی لوتكەی ئاسایشی ئەتۆمی لە واشنتۆنە لەگەڵ وەزیری گواستنەوە، گەیاندن و دەریاوانی بینالی یڵدرم بەڕێوەچوو.
لەپەیوەندییەكەدا، یڵدرم ئاماژەی بەوە كرد كە بەهۆی كارپێكردنی خزمەتگوزاری سیستمی 4,5G، لە سەرۆكایەتی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری و دەزگای پەیوەندی مەراسیمێك سازكراوە و تیایدا هەموو بەرپرسە ئیدارییەكان و كارمەندەكان كۆبوونەتەوە و بە ئەردۆغانی راگەیاند ''یەكەم پەیوەندیی تەلەفۆنیی خزمەتگوزاریی سیستمی 4,5G لەگەڵ ئێوەدا ئەنجام دەدەین. هیوامان ئەوەیە ببێتە مایەی خێر و بەرەكەت بۆ وڵات و گەلەكەمان''.
لای خۆیەوە ئەردۆغان ئاماژەی بەوە كرد كە لەگەڵ بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر خزمەتگوزاریەكانی مۆبایل، هاوكات پێداویستی نوێ و چاوەڕوانی هاووڵاتییانیش زیادی كردووە. لەبەرئەوە بە بڵاوبوونەوەی ئەو خزمەتگوزاریانە لەگەڵ ئامانجە سەرەكیەكان و پەیوەندی دەنگ و رەنگی هاووڵاتییان، توانانی خواستی زانیاری خێراتر و باشتر دەبێت و گوتی: "لە وڵاتەكەماندا هەنگاوی گرنگ دەگرینە بەر بە ئاراستەی پێشكەش كردنی تەواوی خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت. ئەمڕۆ ژمارەی ئابوونەكانی ئینتەرنێت تێكڕا 50 ملیۆنی تێپەڕاندووە. دەمەوێت ئەوەش وەبیربهێنمەوە كە لەگەڵ ئەرێنی پێشهاتەكاندا، ئەم خزمەتگوزاریە یەشێوەیەكی زانستی و سوودبەخش بەكاربهێنرێت".