Muhammet Ali Kemal
01 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
دیاربەکر - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە رێگەی فرۆکەیەکی تایبەتەوە سەعات ١١:١٠ خولەک بەکاتی تورکیا (١١:١٠ خولەک بەکاتی هەولێر) گەیشتە شاری دیاربەکر.
داودئۆغڵو لە فڕۆکەخانەی دیاربەکر لەلایەن هەریەک لە وەزیری گەشەپیدان جەودەت یڵماز، وەزیری کولتوور و گەشتیاری ماهیر ئوناڵ، وەزیری ژینگە و شارسازیی فاتمە گولدەمەت ساری، پارێزگاری دیاربەکر حوسەین ئاکسۆی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە پێشوازیی لێکرا.
هەریەک لە جێگری سەرۆکوەزیران نومان کورتوڵموش، وەزیری کار و ئاسایشێ کۆمەڵایەتی سولەیمان سۆیڵو، وەزیری ناوخۆ ئەفکان ئالا، وەزیری پەروەردە نابی ئاڤجی، وەزیری تەندروستی مەهمەت موئەزینئۆغڵو و وەزیری گەیاندن، دەریاوانی و گواستنەوە بینالی یڵدرم لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا داودئۆغڵو و هاوسەرکەی سارە داودئۆغڵو، هاتنە دیاربەکر.
بڕیارە داودئۆغڵو بەشداریی لەو رێورەسمەدا بکات کە لە فەرماندەیی هەشتەمی بنکەی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکان لە دیاربەکر بۆ ئەو پۆلیسانە سازکراوە کە دوێنێ لە هێرشێکدا لە شارۆچکەی باغڵار گیانیان لەدەستدا.