Mazın Asad
13 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2016
ئیستانبوڵ
نووسه‌ری توركیا، ئومید فورات: "په‌كه‌كه پێی وابوو له شه‌ڕی شاره‌كان پشتگیری به‌ده‌ست هێنێت. گوتی كه 'هه‌رچه‌ند سته‌مكاری هه‌بێت هه‌نده پشتگیری وه‌رده‌گرین' به‌ڵام ئه‌مه رووی نه‌دا. خه‌ڵك نایه‌وێت له ژێر شه‌ڕ و پێكدادان و توندوتیژی ژیان به‌سه‌ر ببات و ماڵیان چۆڵ بكه‌ن".
فورات له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له رابردوودا كوردەکان ویستیان به زەبری چه‌ك، ده‌وڵه‌ت دامه‌زرێنن به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و گوتیشی: "توانایان نییه به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداریی سنووره‌كان ئه‌م وڵاته بگۆڕن و ده‌وڵه‌تێك دابمه‌زرێنن. له‌وباره‌یه‌وه پێویست به رێگه‌ی دانوستان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بهێنرێت".
ئومید فورات روونیشی كرده‌وه كه كاتێك هه‌ده‌په له شارۆچكه‌كانی وه‌ك جزیر، سلۆپی، نسێبین، یوكسه‌كۆڤا، سیلڤان و دارگهچیت و ئیدل ده‌نگێكی زۆر به‌ده‌ست هێنا، په‌كه‌كه حسابی ئه‌وه‌ی نه‌كرد كه هه‌ڵكه‌ندنی چاڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی چۆن ده‌بێت و به‌م پێیه گوتی: "په‌كه‌كه پێی وابوو له شه‌ڕی شاره‌كان پشتگیری به‌ده‌ستهێنێت. گوتی كه 'هه‌رچه‌ند سته‌مكاری هه‌بێت هێنده پشتگیری وه‌رده‌گرین' به‌ڵام ئه‌مه رووی نه‌دا. خه‌ڵك نایه‌وێت له ژێر شه‌ڕ و پێكدادان و توندوتیژی ژیان به‌سه‌ر ببات و ماڵیان چۆڵ بكه‌ن. گوتیان 'له زستان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و له به‌هار ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینن' و بۆیه هه‌وڵیان دا له گشت ناوچه‌كه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست. به‌هار هات به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو. چونكه هێزه‌كانی ئه‌منی توركیا له ده‌شتاییه‌كاندا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، چه‌كه هۆشمه‌نده‌كان و شێوازه‌كانی دیكه توانیان كۆنترۆڵی ناوچه‌كه بكه‌ن. په‌كه‌كه له ده‌شتاییه‌كاندا وه‌ك رابردوو خاوه‌ن تاوانییهكی ئه‌وتۆ هه‌یه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ شكست به‌ده‌ست ده‌هێنێت. كاتێك نه‌یتوانی له ده‌شتاییه‌كاندا كاریگه‌ریی خۆی نیشان بدات، هێزه‌كانی بۆ نێو شاره‌كان گواسته‌وه. به بیرۆكه‌ی 'ره‌نگه هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك سووریا دروست بێت و ئه‌نجامێك به‌ده‌ست ده‌هێنن' جموجۆڵیان كرد، كه‌چی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. پلانی په‌كه‌كه له شه‌ڕی شاره‌كان سه‌ری نه‌گرت".
نووسه‌ره‌كه له درێژه‌دا ئاشكرای كرد كه هه‌ده‌په به درووشمی "به توركیاییبوون" هه‌وڵی دا ره‌چاوی سیاسه‌تێك بكات به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی هیچ به‌رامبه‌رێكی نه‌بوو و زیاتر گوتیشی: "له عێراقدا پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌یه كه پارتی كورده‌كانی عێراقه. ئه‌ی بۆچی له توركیا پارتێكی به‌و شێوه‌یه نه‌بێت. ئایا ناچارن له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه كورد نین پارتێك دابمه‌زرێنن؟ ئه‌گه‌ر پرۆژه و پیلانتان بۆ كێشه‌كانی گشت وڵات هه‌بێت، پێویست به ئه‌م جۆره وه‌سفانه ناكات. هه‌ده‌په هه‌ستا ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی چه‌پی توندڕه‌وی هێنایه نێو ریزه‌كانی و گوتی پارتێكی توركیان، كه‌چی ئه‌مه كارێكی دروست نه‌بوو".
-ئومید فورات كێیه؟
ئومید فورات نووسه‌ر و ره‌خنه‌گره و ده‌رچووی ئاكادیمیای زانسته‌كانی ئابووری و بازرگانی زانكۆی ئه‌نقه‌ره‌یه. كاتی خۆی چووه نێو ریزه‌كانی دامه‌زراوه‌ی كولتووری رۆژهه‌ڵاتی شۆڕشگیر كه سه‌ر به پارتی كرێكارانی توركیا بووه. له كوده‌تای 12ی ئه‌یلوولی 1980 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ زیندانی كرا. پاشان به‌شداریی له كاره‌كانی دامه‌زراندنی پارتی ره‌نجی گه‌لان كرد. له ساڵی 1994 له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمپانیای بۆینه‌ر جه‌م بۆینه‌ر یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنەرانی بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسی نوێ. ناوبراو راپۆرته‌كانی له زۆرێك له میدیاكانی توركیا بڵاو ده‌كاته‌وه كه به‌تایبه‌تی نووسراوه‌كانی له‌باره‌ی دۆزی كورد و سیاسه‌تی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی توركیایه.