Coşkun Ergül
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
- سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم:"له مانگی ئابی ساڵی رابردووه‌وه تا مانگی ئابی ئه‌مساڵ چوونی گه‌نجان بۆ شاخ 10 هێنده كه‌می كردووه. ساڵانی رابردوو ساڵانه 4 هه‌زار گه‌نج ده‌چوونه شاخ، به‌ڵام ئه‌مساڵ نزیكی 470 كه‌س رۆیشتووه، له‌مانگێكی ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 400 گه‌نج ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌مانگێكدا 70 گه‌نج رۆیشتووه".
- "ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه باش ده‌زانێت، په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی نییه به‌ناوی كێشه‌ی كورد. به‌ڵام كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه كێشه‌ی په‌كه‌كه‌یان هه‌یه. چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ش ئه‌ركی حكوومهتهكهمانه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم له‌كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ستووری نوێ و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوكراوه و پێشكه‌شی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
یڵدرم رایگه‌یاند، به‌م دواییانە له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا سه‌ركه‌وتنی باشیان تۆماركردووه و به‌رگریی په‌كه‌كه‌یان به‌تایبه‌ت له ده‌وروبه‌ری شاره‌كاندا شكاندووه.
یڵدرم گوتی: "ده‌زانن چی‌یان له شاره‌كاندا ئه‌نجامده‌دا. خه‌نده‌قیان هه‌ڵكه‌ند و بۆمبی ده‌ستكردیان تێدا چاند. خانووبه‌ره و بینای خهڵكییان به‌سه‌ریاندا رووخاند. شاره‌كان پاككراونه‌ته‌وه و هه‌نگاو هه‌نگاو ده‌وروبه‌ری شاره‌كانیش پاكده‌كه‌ینه‌وه. ئێستا له ناوچه‌ی سوور، سلۆپی، ئیدیل، شرنا‌خ، نسێبین، یوكسێكۆڤا و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی په‌كه‌كه زیانی پێگه‌یاندوون بینای نوێ دروستده‌كه‌ین. دروستكردنی 36 هه‌زار شوقه ده‌ستیپێكردووه و له‌ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واوده‌كرێن. هاووڵاتیانمان ده‌چنه ماڵێكی له پێشتر چوانتر. ژێرخان به‌ته‌واوی نوێده‌كرێته‌وه. جگه‌له‌وه پاكێجێكی هاندان و هاوكاریكردنمان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه راگه‌یاندووه. رێوشوێنی پێویستمان بۆ گرتووه‌ته‌به‌ر. له‌و ناوچه‌یه‌دا كارگه دروستده‌كرێت، ئیدی گه‌نجه‌كانمان له‌جیاتی چوونه شاخ، له‌و ناوچه‌یه ژیان به‌ده‌ستده‌هێنن و خۆیان بۆ ئاینده ئاماده‌ده‌كه‌ن."
ناوبراو رایگه‌یاند، له مانگی ئابی ساڵی رابردووه‌وه تا مانگی ئابی ئه‌مساڵ چوونی گه‌نجان بۆ شاخ 10 هێنده كه‌می كردووه. گوتیشی ساڵانی رابردوو ساڵانه 4 هه‌زار گه‌نج ده‌چوونه شاخ، به‌ڵام ئه‌مساڵ نزیكی 470 كه‌س رۆیشتووه، له‌مانگێكی ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی 400 گه‌نج ده‌ڕۆیشتن، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌مانگێكدا 70 گه‌نج رۆیشتووه.
سەرۆکوەزیران گوتیشی: "به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئیدی په‌كه‌كه ناتوانێك گه‌نجه‌كان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت و بیانباته شاخ. خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ڵبژاردنی خۆی ئه‌نجامداوه. سوپاسی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌كه‌م بۆ بوێری و نیشتمانپه‌روه‌ری و خۆشه‌ویستییان بۆ ئاڵاكه‌مان. پێویسته رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان ئه‌وه بزانن، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان تا ئاسایش بۆ هه‌موو هاووڵاتیانمان ده‌سته‌به‌رده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بێت. تا ئه‌وكاته‌ی رووی چه‌كه‌كان له سه‌رباز، پۆلیس، جه‌ندرمه و گوندپارێزهكانمان ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بین. تا ئه‌و كاته‌ی یاخیبوونی چه‌كداری نامێنێت به‌رده‌وامده‌بین. هیچ دوودڵیمان نییه له‌وباره‌وه".
یڵدرم رایگه‌یاند ئامانجیان پاراستنی هاووڵاتیان و به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه له به‌ڵای تیرۆر.
بینالی یڵدرم رایگەیاند: "ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه باش ده‌زانێت، په‌كه‌كه كێشه‌یه‌كی نییه به‌ناوی كێشه‌ی كورد. به‌ڵام كوردانی ئه‌و ناوچه‌یه كێشه‌ی په‌كه‌كه‌یان هه‌یه. چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه‌ش ئه‌ركی حكوومهتهكهمانه. ئامانجمان نه‌هێشتنی رێكخراوی تیرۆرستییه له‌نێوان گه‌ل و ده‌وڵه‌تدا و گه‌یاندنی گه‌له به ده‌وڵه‌ت. ده‌بینین ئه‌مه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رز ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام كاری زیاتر ماوه ئه‌نجامبدرێت. ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌م له رۆژهه‌ڵات، هه‌م له رۆژئاوا، هه‌م له باكوور و هه‌م له باشوور، گه‌ل یه‌كبێت و به‌هێزبێت و له‌گه‌ڵ توركیایه‌كی به‌هێزدا به‌رده‌وامبین لهڕێگاكهمان."