Mazın Asad
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
دیاربەکر - AA
قایمقامی شارۆچکەی ئەتیمەسگوتی سەر بە ئەنقەرە، جومالی ئەتیللا کە بۆ بەڕێوەبردنی سەرۆکایەتی شارەوانی دیاربەکر دامەزرا، گەیشتە دیاربەکر.
ئاتیللا لەکاتی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی دیاربەکر، لە لایەن جێگری پارێزگار تانەر بیرجان پێشوازی لێکرا.
ئاتیللا لەبارەی ئەرکەکەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی نەدایەوە و دواتر لە فڕۆکەخانەکە دەرچوو.
پێشبینی دەکرێت ئاتیللا سبەی دەستبەکار بێت.
لە ٢٥ی مانگی رابردوو سەرۆکی شارەوانی دیاربەکر گولتان کشاناک لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان دژی پەکەکەدا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" بە بڕیاری نووسینگەی داواکاری گشتی دیاربەکر دەستگیر کرا و دواتر لە ٣٠ تشرینی یەکەم دادگا بڕیاری دەستبەرکردنی دا و بەو ھۆیەوە بۆ گرتووخانەی کۆجەئەلی گواسترایەوە.