Mohammed Baqi Hussein
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای توركیا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له باكووری سووریا، 80 ئامانجی داعشی پێكا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات كه له 24ی ئابه‌وه ده‌ستپێكراوه، له‌ڕۆژی 71ه‌مدایه و به‌رده‌وامه.
چه‌كدارانی داعش به سوودوه‌رگرتن له كه‌شوهه‌وای ناله‌بار، له‌ناوچه‌ی مارع هێرشێكی به‌رفراوانیان ئه‌نجام دا و له حه‌وت گوند و ناحیه دووباره كۆنترۆڵیان گرته‌وه ده‌ست.
تا ئێستاش پێكدادانی چه‌كدارانی داعش و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
له‌ئه‌نجامی پێكدادانه‌كاندا سێ كه‌س له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كوژران و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.
هێزه‌كانی سوپای توركیاش 80 ئامانجی داعشیان له ناوچه‌كه‌دا پێكاوه.
تیمه‌كانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین و بۆمب لە سوپای توركیا، له‌چوارچێوه‌ی پشتگیرییهكانیاندا بۆ هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد، 33 مین و هه‌زار و 379 بۆمبی ده‌ستكردیان پووچه‌ڵكردووه‌ته‌وه.
له 24ی ئابه‌وه تا ئێستا، رووبه‌ری هه‌زار و 310 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه كۆنترۆڵكراوهتەوە.