Selman Tür
02 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2016
باتمان- AA
شارەوانی باتمان کە لەچوارچێوەی بڕیارنامەیەکدا کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، سەرۆکی بۆ دانراوە، پاداشتی یەک ساڵی رابردووی ئەو کرێکارانەی خەرجکرد کە لەسنوورەکەیدا کاردەکەن.
365 کرێکاری شارەوانی باتمان کە ماوەی ساڵێكە پاداشتەکانیان بۆ خەرجنەکراوە، دوای ئەوەی لەچوارچێوەی بڕیارنامەیەکدا کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، سەرۆک بۆ شارەوانییەکەیان دانرا، پاداشتی یەک ساڵی رابردوویان کە کۆی گشتیی ملیۆنێک و 750 هەزار لیرە بوو، بۆ خەرجکرا. هاوکات لە 15ی تشرینی دووەمەوە بەدواوە کرێکاران مانگانە پاداشتەکان لەگەڵ مووچەکانیاندا وەردەگرن.
جێگری پارێزگار ئەرتوغ شەوکەت ئاکسۆی کە وەک سەرۆکی شارەوانی باتمان دیارییکراوە، ئاشکرایکرد ملیۆنێک و 750 هەزار لیرەی پاداشتی کرێکارەکانیان خەرجکردووە.
ئەرتوغ شەوکەت ئاکسۆی جەختی لەوەکردەوە بەوەرگرتنی پاداشتەکان، کرێکارەکان دڵخۆشییان پێوە دیاربووە و گوتی: ''دەستبەجێ دوای ئەوەی وەک سەرۆکی شارەوانی دەستنیشان کرام، دەستمان کرد بەچارەسەرکردنی کێشەکانی شارەکە. هاوکات هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کارمەندانمان دەدەین. زانیمان کە 365 کرێکارمان ماوەی ساڵێكە پاداشتەکانیان بۆ خەرجنەکراوە. لەرێگەی دەرکردنی فەرمانی پێویستەوە خەرجکردنی ئەو پاداشتانەمان دەستەبەرکرد''.