Mohammed Baqi Hussein
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2015
لە گوندی یۆڵڤەرەنی سەربە پارێزگای باتمان كە گوندێكی ئێزدی نشینە سندووقی دەنگدان بۆ 16 دەنگدەر دانرا بەڵام تەنها دوو لەو دەنگدەرانە دەنگیاندا، دواتر دەركەوت دەنگدەرەكانی دیكە لەدەرەوی وڵاتن.
كارمەندانی هەڵبژاردن دوای ئەوەی گەیشتنە گوندی یۆڵڤەرەنی لەسنووری پارێزگای باتمان لیستی ناوی دەنگدەرانیان بە ماڵی موختاری گوندەكە مەهمەت ئاڵجودا هەڵواسی. دواتر ئاڵجو دەنگیدا.
خامە ئاڵجوی هاوسەری موختارەكە كە تەمەنی 76 ساڵە و لەجێگادا كەوتووە، لەناو جێگاكەیدا دەنگیدا.
بەرپرسی بنكەی دەنگدان دۆغان كەرانفیل رایگەیاند، "لەبەرئەوەی دەنگدەرەكانی دیكە لە دەرەوەی وڵاتن دەنگیان نەداوە و تەنها موختار و هاوسەرەكەی لەو گوندە دەنگیان داوە".
كارمەندانی هەڵبژاردنیش دەنگیاندا، بەڵام دەبێت تا سەعات چواری ئێوارە چاوەڕێ بكەن بۆ رادەستكردنی سندووقەكە بە ناوەندی دەنگدان.