باتمان
لە شاری باتمان ژمارەیەکی زۆری خەڵک بۆ ئیدانەکردنی کریارەکانی داعش لە سوریا و عێراق خۆپیشاندانیان رێكخست.
ئەو خۆپیشاندانە لە لایەن سەرۆکایەتی پارتی ناوچە دیموکراتیکەکانەوە لە جادەی تورگوت ئۆزال رێکخرابوو و ھەر یەک لە پەرلەمانتاری ھەدەپە ئایلا ئاکات ئاتا و سەبری ئۆزدەمیر شارەداری باتمان تێیدا ئامادەبوون.
لەگەڵ داخستنی جادەکە لە لایەن خۆپیشاندەرانەوە پۆلیس بۆ کردنەوەی رێگای ھاتوچۆ خۆپیشاندەرانی ئاگادار کردەوە بۆیە خۆپیشاندەرانیش بەرە و ناوەندی پڕۆپاگەندەی پاڵێوراوی پۆستی سەرکۆماری تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش بەرێکەوتن و لە بەردەم ئەو ناوەندەدا کۆتاییان بە خۆپیشاندانەکە ھێنا.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەدا ئایلا ئاکات ئاتا گوتەیەکی پێشکەش کرد و باسی له كرداره دڕندهكانی داعش لە سوریا و عێراق کرد و گوتی: "دەیانەوێ دیزاینێکی نوێ بۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دروست بكهن، بەڵام کورد بەھیچ شێوەیەک ئهوه قبوڵ ناكات جێگای لهناو ئهو دیزاینه نوێیهدا بێت."