Hemın Othman Mohammed
07 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
لە شاری باتمان بە بۆمب هێرش كرایە سەر ماركێتێك و هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتەوە، تەنیا زیانی ماددی بەر ماركێتەكە، بینا و ئۆتۆمبێلەكانی دەورووبەری كەوت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ئانادۆڵو كەوتووە، چەند كەسێكی نەناسراو لە ناوچەی سەیتلەری شاری باتمان، بە بۆمبی دەستی هێرشیان كردۆتە سەر ماركێتێك و زیانی گەورەیان بە شوێن كارەكە، بینا و ئۆتۆمبێلەكانی دەورووبەری گەیاندووە.
دوا بەدوای هێرشەكە، ژمارەیەكی زۆر پۆلیس و هێزی تایبەت رەوانەی ناوچەكە كران و دەست بە ئۆپەراسیۆن كرا بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی هێرشەكەیان ئەنجام داوە.