Muhammet Ali Kemal
07 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 08 نیسان 2016
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا هێرشیان کردە سەر بنکەو بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی زاب لە چیای قەندیل باکووری عێراق. ئەوەیش راگەینراوە کە فڕۆکە جەنگییەکان ئامانجەکانیان بە تەواوەتی پێکاوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەش کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، لەدوای چاودێریی کردنی ناوچەکە، دوێنێ هێرشی ئاسمانی لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە کراوەتە سەر پەکەکە لە باکووری عێراق.
لەو هێرشانەدا کە فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری (F-16) و (F-4 2020)ی سەر بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی تورکیا بەشدارییان تێدا کردووە، ئامانجەکان بەتەواوەتی پێکراون.
ئەوەش زانراوە کە کۆی گشتیی ئەو فڕۆکانەی لە هێرشەکاندا بەشدارییان کردووە ١٠ فڕۆکە بووە.