Rewa Mahmut Hasan
07 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2016
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی هێزی تەناهیی تورکیا دژی گرووپی پێکهاتەی هاوتەریب (پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریبی فەتحوڵاچی) و لەکاتی گەڕان و پشکنینەکاندا لەسەر رێگەی ئورفا- ماردین ئەندامێکی پەکەکە دەستگیر کرا.
پارێزگاری ئورفا لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە داوە کە هێزی تەناهی لەسەر زانیارییەک کە بەدەستیان گەیشتووە ئەندامێکی پەکەکە بەناوی "ه.ش" لە ناو پاسێکی نەفەرهەڵگردا لە رێگەی سەرەکی نێوان ئورفا و ماردیندا دەستگیر کراوە.
دوای دەستگیرکردنی ئەو ئەندامەی پەکەکە دەرکەوت کە لە ماڵەکانی سەر بە جەماعەتی گیولەندا ماوەتەوە و چالاکی بۆ پەکەکە ئەنجام داوە.