Hemın Othman Mohammed
06 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2016
سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاند: "له‌وه‌ته‌ی قه‌یرانی سووریا ده‌ستی پێ كردووه هیچ په‌نابه‌رێكی سووری له توركیا نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی، ئەگه‌ر له‌سه‌ر خواستی خۆیان نه‌بووبێت. چونكه ده‌زانین كه رژێمی سووریا چه‌نده په‌لامارده‌ر و سته‌مكاره. به‌دڵنیاییه‌وه ناردنه‌وه‌یان دروست نییه. ئه‌وانه وه‌ك منداڵی خۆمان وان".
داودئۆغڵو، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هاوتا فینلهندییهكهی جوها سپیلا كه له میوانخانه‌ی فەرمی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته سازی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پاش جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ژماره‌ی كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه.
داودئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، رۆژانه نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كۆچبه‌ری نایاسایی ده‌ربازیی یۆنان ده‌بوون به‌ڵام له 20ی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه ئه‌و ژماره‌یه بۆ 350 كۆچبه‌ر دابه‌زیوه.
داودئۆغڵو، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه رۆژی دوو شه‌ممه 202 په‌نابه‌ریان له یۆنان وه‌رگرتووەته‌وه و گوتی: "ته‌نیا دووانیان سووری بوون. 78 كەسیان ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد، له‌وانه‌ش ئه‌ڵمانیا، هۆڵه‌ندا و فینله‌ندا. كار به میكانیزمه‌كه ده‌كرێت و ژماره‌ی كۆچبه‌رانیش كه‌م ده‌بێته‌وه".
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌كه، داودئۆغڵو ئاماژەی دا كه قۆناغه‌كه سه‌خته و گوتی: "له‌لایه‌نی ئێمه‌وە هیچ کێشەیەک نییه. له چه‌ند شوێنێكی توركیادا كه‌مپ هه‌یه. هه‌ر په‌نابه‌رێك رووده‌كاته وڵاته‌كه‌مان سه‌ره‌تا ناسنامه‌كه‌ی دیاری ده‌كرێت كه ئایا سوورییه یان نا، ئایا له‌و وڵاتەوه دێت كه رێككه‌وتنی وهرگرتنهوهیانمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه یان نا، هه‌موو ئه‌مانه له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، پاشان به‌گوێره‌ی هه‌موو ئه‌و پێوه‌رانه ده‌كرێنه گرووپ گرووپ و ره‌وانه‌ی كه‌مپه‌كان ده‌كرێن. له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆچبه‌راندا ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان ده‌كرێنه‌وه. له‌لایه‌ن ئێمه‌وه هیچ كێشه‌یه‌ك نییه. له‌و باوه‌ڕه‌دام یۆنان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هاتبێت كردوویانه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه په‌نابه‌رانی سووری له توركیادا ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه، داودئۆغڵو گوتی: "له‌وه‌ته‌ی قه‌یرانی سووریا ده‌ستی پێ كردووههیچ په‌نابه‌رێكی سووری له توركیا نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان، ئەگه‌ر له‌سه‌ر خواستی خۆیان نه‌بووبێت. چونكه ده‌زانین كه رژێمی سووریا چه‌نده په‌لامارده‌ر و سته‌مكاره. به‌دڵنیاییه‌وه ناردنه‌وه‌یان دروست نییه. ئه‌وانه وه‌ك منداڵی خۆمان وان".