Cemal Sergeti
01 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2015
كڵاش دروستكردن مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ 700 ساڵ لەمەوبەر و لە رۆژهەڵاتی كوردستان یەكەمجار دروستكراوە لە ئێستاشدا بەتایبەت لە وەرزی بەهاردا كڵاش لەپێ دەكرێت و زۆربەی خەڵكی كوردستان لەو وەرزەدا بەكاری دەهێنێت، بۆ درووست كردنیشی پێویستە چەندین قۆناغ ببرێت وەك خاوەن دووكانەكانیش رایدەگەیەنن بەهۆی قەیرانی داراییەوە خواستی كرینی كڵاش كەم بووەتەوە.
خاوەنی دووكانی كڵاش ئیكرام مستەفا نەجم تەوێڵەیی لەبارەی چۆنیەتی درووستكردنی كڵاشەوە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "سەرەتا كڵاش لە پەرۆ دروستكراوە ئێشتاش لە خامە دروست دەكرێت، باشترین كڵاشیش خامی تازەیە، بەپێی خواستی هاووڵاتییان ئێمە كڵاش بۆ هاووڵاتییان درووست دەكەین و ئەمڕۆش یەكێكە لەو كار و پیشانەی كە بەجوانترین شێوە درووست ئەكرێت خەڵكی زۆر بەكاری دەهێنن لە كوردستان و دەرەوەی كوردستان تایبەتمەندی خۆی هەیە".
گوتیشی: "كڵاش زیاتر لە سنووری ناوچەی هەورامان پەرەی پێدراوە بەم شێوەیەش درووست ئەكرێت و ئەم كەرەستانەی پێویستە: كۆتە،كۆتە تەختەیەكە لە دار بەروو دروست دەكرێت بەشێوەی بازنەیی لەسەر زەوی ناو دووكان تونددەكرێت بۆ ئەوەی پەرۆكەی لەسەری بكوترێتەوە. مشتە،تۆرنەچی درووستی دەكات بە ماددەی ئاسن بۆ كووتانەوەی پەرۆكە. درەوش ئەوەیش ماددەی ئاسنە و نووكی تیژە بۆ كوونكردنی پەرۆكە. گازن،لە ئاسنێكی نووكتیژ درووستكراوە دەستێكی تەختی پێوەیە و بۆ بڕینی پەرۆی كڵاشەكە بەكار دێت. دەقات ئەویش لە داری گوێز یان بەروو درووستكراوە .قەدگیر، بۆ نەخشی ژێر كڵاشەكەیە. دەرزی بۆ هۆنینەوەی پەرۆكەیە. هەسان بۆ تیژ كردنەوەی تیغەكانە. پلاس. بزمار . كەتیرە و قاڵب بۆ قەراغی ژێرەكە".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.