Mazın Asad
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2016
له شارۆچكه‌ی نسێبین له شاری ماردین 25 تیرۆریستی خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌منی توركیا كرد.
ئۆپه‌راسیۆنی "ئاتماجا-7"ی سوپای توركیا و هێزه‌كانی ئه‌منی دژی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له شارۆچكه‌ی نسێبین درێژه‌ی هه‌یه كه به مه‌به‌ستی داخستنی چاڵ، هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌ست و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی ده‌ستی و دابینكردنی ره‌وشی ئه‌منی شاره‌كه ده‌ستی پێكردووه.
له كاتێكدا هێزه‌كانی ئه‌منی گشت رێگه‌كانی گه‌ڕه‌كی عه‌بدولقادر پاشایان داخست، 25 تیرۆریست خۆیان راده‌ست كرد.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رچاوه‌كانی ئه‌منی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دوای گیرخواردنی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامان خۆیان راده‌ست كرد و ئێستاش ژماره‌كه له زیادبووندایه.
هاوكات له ئه‌نجامی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له گه‌ڕه‌كی فورات له شارۆچكه‌كه تیرۆریستێك خۆی راده‌ست كرد و دوای به‌ڕێوه‌چوونی رێكاری یاسایی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شارۆچكه‌ی نسێبین، تیرۆریسته‌كه ره‌وانه‌ی دادگا كرا و له‌وێوه‌ش بۆ گرتووخانه گواسترایه‌وه.
به‌م پێیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی نسێبین خۆیان راده‌ست كرد بۆ 26 كه‌س به‌رز بووه‌وه.