Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
لە شارۆچکەی نسێبینی سەربە پارێزگای ماردین، چەکدارانی پەکەکە بە ئار بی جی ھێرشیان کردە سەرماڵی قایمقامی شارۆچکەکە مورات ساری.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، چەکدارانی پەکەکە بە ئار بی جی ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵی قایمقامی شارۆچکەی نسێبین کە دەکەوێتە شەقامی جمهوریەتی گەڕەکی مۆریاکوپ لە شارۆچکەکە.
هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە و گوللە ئار بی جی-یەکە بەر ستوونێکی بەردەم ماڵی قایمقام کەوت.
لەدوای هێرشەکەوە پێکدادان لەنێوان ئەو هێزە ئەمنییەی کە هاتە شوێنی رووداوەکە و چەکدارانی پەکەکەدا درووست بوو. پاش کۆتاییهاتنی پێکدادانەکە ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی چەکدارەکان دەستی پێ کرد.
هێرشی چەکداران بۆ سەر ماڵی قایمقام لەلایەن کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراوە. لە دیمەنەکاندا ئەوە دەبینرێت، کە دوو چەکدار بە راکردن دێن و هێرشەکە ئەنجام دەدەن و دواتر هەڵدێن.