Abdullah Shukur
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2016
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو و لەگەڵ سەرۆکی گشتی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا (مەھەپە)، دەوڵەت باخچەلی کۆتاییھات.
ھاوکات کۆبوونەوەکە لە پەرلەمانی تورکیا ئەنجامدرا و یەک سەعات و ٤٠ خولەکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەی داودئۆغڵو ھەریەکە لە جێگری سەرۆکوەزیران، لوتفی ئەلولن و جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی، محەمەد عەلی شاھین، ھەروەھا گوتەبێژی جێگری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی و گوتەبێژی پارتەکە، عومەر چەلیک و سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی، ناجی بۆستانجی بەشداربوون.
جێگەی باسە سەرۆکی فراکسیۆنی مەھەپە، ئۆکتای وراڵ و جێگرانی سەرۆکی گشتی مەھەپە، سەمیح یاڵن و ئۆکتای ئۆزتورک لە کۆبوونەوەکە بەشداربوون.