Cüneyt Ateş
05 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2016
گوتەبێژی ھەدەیە و پەرلەمانتاری شاری کارس، ئایھان بیلگین گوتی: "ھەوڵەکان بۆ خاوێنکردنەوەی ھاوسەرۆکانی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و رێگریکردن لە مشتومڕی کۆڵانەکان و دەستبەسەرگرتن و دەستگیرکردن بە ھەڕەشەیەکی زۆر جددی بۆ دوارۆژی تورکیا دەبینین".
بیلگین لە کاتی پشووی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەندی ھەدەپە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا لە لێواری لێکترازانە و لەبارەی مشتومڕەکانی ھەڵگرتنی پارێزبەندیش گوتی: "ھەوڵ دەدەن بمانترسێنن. لە رووانگەی ئێمەدا ئەم مشتومڕانە لە پێناو ترساندن، پاشگەزبوونەوە، وازھێنان دەکرێت و بۆ رێگریکردن لە پێشنیاری یاسایی ئێمە دەکرێت بۆ رای گشت کە وەک شەڕێکی دەروونی لێی دەڕوانین".
گوتەبێژی ھەدەپە روونی کردەوە روونکردنەوەکانی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرامبەر بە ھەدەپە تاوانە و بەم پێیەش گوتی: "کۆبوونەوەکانی لەبارەی دەستوور لە راستیدا بۆ سیستمی سەرۆکایەتییە. قۆناغی دەستووری نوێ بۆ کۆبوونەوەکانی قایلبوونی نێو ژوورەکان گۆڕاوە و بەرامبەر بەم ھەوڵە گرنگ و مشتومڕە بە نرخانە دەڵێین کە بۆ حەزی تاکێک ئەمانە فیدا مەکەم. پێمان وایە لە پێناو قایلکردنی کۆمەڵگە بۆ سیستمی سەرۆکایەتی ئەم کارە نادیموکراسییە دروست بووە و رێگری لە رۆژەڤی دەسەڵاتی ھەرێمی دەکرێت".
بیلگین گوتیشی: "ھەوڵەکان بۆ خاوێنکردنەوەی ھاوسەرۆکانی ھەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و رێگریکردن لە مشتومڕی کۆڵانەکان و دەستبەسەرگرتن و دەستگیرکردن بە ھەڕەشەیەکی زۆر جددی بۆ دوارۆژی تورکیا دەبینین. لە رابردووش ھەڵگرتنی پارێزبەندی ھاتبووە رۆژەڤەوە کە پەرلەمانتارانی DEP ١٠بۆ ماوەی ساڵ زیندانی کرابوون. واتا تورکیا زیانی پێگەیشت. ئەگەر سەردانی ھەمان رێگە بکرێت ئەوە تورکیا دەدۆڕێنێت، چونکە قۆناغی فشار و ملکەچی و ترس لە رووی کۆمەڵگەوە ماوەیەکی زۆرە بەسەرچووە. ئەم قۆناغە ھەرگیز ھەنگاو بۆ دواوە، ملکەچی، تەسلیمبوون نابێت بۆ تورکیا".
لەبارەی خۆبەڕێوەبەری، بیلگین رایگەیاند کە بەرنامەیەک بۆ ناساندنی خۆبەڕێوەبەری ئامادە کراوە، بەڵام بەھۆی ئەوەی کۆنگرەی جڤاتی دیموکراتی و کۆنگرەی دیموکراسی گەلان قۆناغەکە بەڕێوە دەبات، تاوەکو ئێستا بە فەرمی بەرنامەکە رانەگەیەنراوە.
گوتەبێژی ھەدەپە لە درێژەدا روونیشی کردەوە کە ھەوڵ دەدرێت بابەتی سیستمی سەرۆکایەتی بۆ رێفڕاندۆم بەرن و ئەگەر ئەم رێگەیە سەر نەگرێت ئەوە لە ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەیھێننە رۆژەڤەوە و راشیگەیاند کە پارتەکانی پەرلەمانی تورکیا ھەوڵ دەدەن یان بە رێگەی دادوەرییەوە لاوازییان بکەن یاخود ھەوڵ دەدەن لە ژێر بەربەستی ھەڵبژاردن بیانھێڵنەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکانی لەمەڕ دەستووری نوێی تورکیا، بیلگین رایگەیاند کە پشتگیری لەھەر ھەوڵێکی بنیاتنەر دەکەن.