Enes Duran
22 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2015
گوتەبێژی ھەدەپە، ئایھان بیلگین لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سەر ھەندێک لە شارەکانی رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵاتی ئانادۆڵو گوتی: "ھەرگیز چارەسەر چۆڵکردنی شارەکان و نەمانی مرۆڤەکان نییە لە شارەکان. لە پێناو چارەسەر پێویستە دەستبەجێ زەمینەیەک بۆ ئاساییبوونەوەی ژیان لە شارەکان بێتە ئارایەوە".
بیلگین لە ناوەندی گشتی ھەدەپە کۆبوونەوەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد و رایگەیاند کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوەندی ھەدەپە ھەڵسەنگاندن لەبارەی پێشھاتەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لە ناوچەکانی رۆژھەڵات و گۆڕانکارییەکانی دواتر خراوەتەڕوو.
گوتەبێژی ھەدەپە ئاماژەی بەوە دا کە گرتەکانی رەوشی ئەم دواییەی ناوچەکە ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ گرتەکانی غەززە، حەلەب، دیمەشق و کۆبانێ نەبووە و گوتیشی: "گرتەڤیدیۆی بۆردومانکردنی قوتابخانەی پیشەیی تەندروستی لە جەزیر لە ھەندێک کەناڵەکان نیشان درا. تەنھا لە چوار رۆژدا ھەشت کەس گیانی لەدەست داوە. لە نسێبین کەسێک گیانی لەدەست داوە و دەیانی دیکەش بریندار بووە. لە شارۆچکەی سلۆپی ١٠ کەس گیانی لەدەست داوە و دەیانی دیکەش بریندار بوون. ھاوکات ئەوانەی چارەسەری پزیشکی بۆ نەکراوە و گیانیان لەدەست داوە لە دەرەوەی ئەم رێژەیەن".
بیلگین جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بە مەبەستی ئاسایشی خەڵکی سڤیل، ئازادی و تەبایی نەکراوە و راشیگەیاند کە بانگەوازییەکان لە پێناو ئازادی، متمانەیی و ئاشتی خەڵک کەسانێکی نارەحت کردووە و بەھۆیەوە شارەکان چۆڵ کراوە.
ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "بەرپرسانی حکوومەت دەڵێن کە ئێمە شەرعیەت بە ھەڵکەندنی خەندەقەکان دەدەین. پێویست بە لێدوانی ئێمە ناکات دەربارەی ھەڵکەندنی خەندەق. پەیرەوی ھێزەکانی ئەمنی بەسە بۆ ناساندنی شەرعیەتی ئەم خەندەقانە. پێویستە دەستبەجێ واز لەم سیاسەت و پەیرەوییە بھێنرێت. ھەرگیز چارەسەر چۆڵکردنی شارەکان و نەمانی مرۆڤەکان نییە لە شارەکان. لە پێناو چارەسەر پێویستە دەستبەجێ زەمینەیەک بۆ ئاساییبوونەوەی ژیان لە شارەکان بێتە ئارایەوە".