Hemın Othman Mohammed
29 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2016
ئزمیر
ته‌رمی شه‌ش هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه له 21ی ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی نوقم بوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی فۆچای سەربە پارێزگای ئزمیر خنكان، گه‌یشته‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر.
تەرمەكان كە لە ئزمیرەوە رەوانەی هەولێر كرابوونەوە، لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و توركیاوە پێشوازی كران. پاشان هەریەك لە سەركونسوڵگەری توركیا لە هەولێر مەهمەت ئاكیف ئینام و بەرپرسی مێزی گفتوگۆی توركیا هەرێمی كوردستان دكتۆر عەبدولسەلام رەشید، لە فڕۆكەخانەی هەولێر لێدوانیان بۆ رۆژنامەنووسان دا.
سەركونسوڵگەری توركیا لە هەولێر مەهمەت ئاكیف ئینام، باسی لەوە كرد كە شەش تەرم گەیەنراونەتە هەولێر و سبەی هەر شەشیان رەوانەی سلێمانی دەكەن.
لای خۆیەوە، دكتۆر عەبدولسەلام رەشید، سوپاسی توركیای كرد كە لەو بارەیەوە هەوڵی زۆری داوە و هاوكاری كردوون. داواشی لە هاووڵاتییان كرد وڵات جێنەهێڵن و كۆچ نەكەن.