Hemın Othman Mohammed
14 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو: "پێویسته ئه‌وه بزانرێت، كه كورده‌كان هاووڵاتی ره‌سه‌نی ئێمه‌ن. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت كورده‌كانی دیكه‌ی ئه‌و دیوی سنوور، هاوشێوەی توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كان هاومێژو و هاوكولتوورمانن. كاتێ داعش گه‌یشته ده‌روازه‌ی هه‌ولێر، گه‌یشته ده‌روازه‌ی ئه‌و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌ی براكورده‌كانمان له‌وێ دروستیان كردووه، توركیا یه‌كه‌م وڵاتبوو بههانایانهوهچوو".
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی له ئه‌رزینجان، له فڕۆكه‌خانه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
رۆژنامه‌نووسێك پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد له‌كاتێكدا له له ناوچه‌ی ماراناسی باشووری خۆرئاوای شارۆچكه‌ی عەزازی سه‌ربه حه‌له‌ب له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ته‌قه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاكچاباغڵار كراوه و هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا له‌چوارچێوه‌ی یاسای رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی جه‌نگ به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ش ته‌نیا كورده‌كان ده‌گرێته‌وه، له وه‌ڵامدا داودئۆغڵو گوتی: "لایه‌ن هه‌یه ئۆپه‌راسیۆنی بۆ بەلارێبردنی رای گشتی ئه‌نجام ده‌دات. پێویسته پرسیارێكی زۆر روونیان لێ بكرێت. كاتێ داعش هێرشی كرده سه‌ر كۆبانێ 197 هه‌زار كورد په‌نایان بۆ كوێ برد؟ په‌نایان بۆ توركیا هێنا. عه‌ره‌به‌كانی ئیدلب، توركمانه‌كانی بایربوجاك، كورده‌كانی كۆبانێ، ئه‌و كورد و عه‌ره‌ب و توركمانانه‌ی له حه‌له‌ب هه‌ڵاتن په‌نایان بۆ توركیا هێنا. پێویسته ئه‌وه بزانرێت كه كورده‌كان هاووڵاتی ره‌سه‌نی ئێمه‌ن. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانرێت كورده‌كانی دیكه‌ی ئه‌و دیوی سنوور، هاوشێوەی توركمانه‌كان و عه‌ره‌به‌كان هاومێژو و هاوكولتوورمانن. كاتێ داعش گه‌یشته ده‌روازه‌ی هه‌ولێر، گه‌یشته ده‌روازه‌ی ئه‌و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌ی براكورده‌كانمان له‌وێ دروستیان كردووه، توركیا یه‌كه‌م وڵاتبوو بههانایانهوهچوو".
داودئۆغڵو، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كاتێ سه‌دام حوسێن چه‌كی كۆكوژی دژ به كورده‌كان به‌كارهێنا، توركیا یه‌كه‌م وڵات بوو بههانایانهوهچوو و گوتی: "هیچ كات سیاسه‌تی توركیا له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌ز و مه‌زهه‌ب نه‌بووه، یه‌په‌گه رێكخراوێكی كوردی نییه، به‌ڵكو په‌كه‌كه و یه‌په‌گه رێكخراوێكی تیرۆریستین. كاتێ باس له نوێنه‌رانی شه‌رعی گه‌لی كورد ده‌كرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقه كه ئێمه پاراستنیان ده‌گرینه ئه‌ستۆ، پارێزه‌ر و هاوكاریان ده‌بین. ته‌واوی خه‌ڵكی توركیا هاووڵاتی ره‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن، خزمهكانیشیان له ده‌ره‌وه هاومێژووی ئەوانن".