Hemn Osman
06 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2016
راكێشانی هێڵی بۆری گواستنەوەی غازی كەركووك بۆ توركیا دەستی پێ كرد.
لەو بارەیەوە، نەجات حوسێن، ئەندامی كۆمسیۆنی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ئانادۆڵوی راگەیاند "دوای كۆبوونەوەكانی نێوان حكوومەتی خۆجێیی كەركووك و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستكراوە بە راكێشانی بۆری گواستنەوەی غازی سرووشتی، لە رووی تەكنیكیەوە نازانین كە راكێشانی ئەو بۆرییە كە لە كەركووكەوە دەست پێ دەكات چەند دەخایەنێت".
نەجات حوسێن، جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەو غازەی لە بیری بای حەسەن لە شارۆچكەی دووبز دەردەهێنرێت، دەبێتە سەرچاوەیەكی گەورەی داهات بۆ خەڵكی ناوچەكە و گوتی: "ئێمەش بەشیكی تایبەتمان دەبێت لە داهاتی ئەو غازی سرووشتییەی كە لە كەركووك دەردەهێنرێت. بەلای خەڵكی ناوچەوە زۆر گرنگ نییە غازی سرووشتی یان نەوت هەناردەی كێ دەكرێت، ئەوەی گرنگە ئەوەیە خەڵكەكە لە داهاتەكەی سوودمەند بێت".