Hemın Othman Mohammed
07 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2016
كه‌ركووك
گوندی به‌شیر، كه له كۆتایی مانگی نیساندا له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگار كرا، بەشێکی زۆری وێران بووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری كه‌ركووك، فه‌رمانده‌ی ناوچه‌ی باكووری هێزی توركمانی حه‌شدی شه‌عبی یڵماز نه‌جاڕ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پێكه‌وه كاركردن كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر رزگار كردنی گوندی به‌شیر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا و گوتی: "ته‌واوی عێراقییه‌كان خوێنیان بۆ رزگاركردنی گوندی بهشیرداوه. كاتێ گه‌لی عێراق یه‌كده‌گرن، ده‌توانین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنین".
نه‌جاڕ، باسی له‌وه‌ش كرد گوندی به‌شیر ماوه‌ی دوو ساڵ بوو به‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه بوو،بەشێکی زۆری وێران بووه و لەمبارەیەوە گوتی: "دوای رزگاركردنی گونده‌كه، به‌رده‌وامین له‌سه‌ر پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبانه‌ی له تونێله‌كانی داعش و خانووه‌كاندا چێنراون، پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی، ئاسایشی ناوچه‌كه راده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كه‌ن و به هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا دژ به داعش ده‌جه‌نگین".
فه‌رمانده‌ی هێزی توركمانی لیوای 16ـی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌بو تاهیر رایگه‌یاند: "سه‌ره‌ڕای رزگاركردنه‌وه‌ی گوندی بهشیرهەندێکجار رووبه‌ڕووی هێرشی مووشه‌كی داعش ده‌بینەوە و له‌م نزیكانه‌دا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ دوورخستنه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه".
گوندی به‌شیر، كه له 10ی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه تا كۆتایی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ به‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعشه‌وه بوو، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی هێزه عێراقییه‌كاندا رزگار كرا.