Hemın Othman Mohammed
07 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2016
ماڵاتیا
له میانه‌ی به‌شداری كردنی له كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه پرۆژه‌یه‌كدا له مه‌یدانی شار له ماڵاتیا، سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، گوتارێكی پێشكه‌ش به هاوڵاتیان كرد و، تیایدا رایگه‌یاند: "ئێمه به 79 ملیۆن دانیشتووی توركیا، به تورك، كورد، لاز، چه‌ركه‌ز، جۆرجی، ئه‌بخازی، بۆسنه‌یی، رۆمی، ئه‌لبانییه‌وه یه‌ك گه‌لین. ناتوانن لێكمان جیابكه‌نه‌وه و به‌ش به‌شمان بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت جیامان بكه‌نه‌وه و به‌ش به‌شمان بكه‌ن، باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا وه‌ك چۆن لێره‌وه له مانگی ته‌مووزه‌وه تا ئیستا باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌و چاڵانه‌ی هه‌ڵیانكه‌ندووه خۆیانی تێده‌كه‌ون".
گوتیشی: "تاكه ده‌وڵه‌ت... جگه له ده‌وڵه‌تی كۆماری توركیا، نه‌خێر بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیكه له‌م وڵاته‌دا، هه‌رگیز رێگه ناده‌ین... ئه‌وه كامه‌یه؟ ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب. با لەخۆڕا دڵی خۆیان خۆش نەکەن ئه‌وه‌تا له ئەمریکا ٤٠٠ دۆنم زەویان پێداون، كه‌واته ده‌وڵه‌تی ئەوان ئه‌وێیه. چی ده‌بێت؟ ئێمه ده‌ڵێین ئه‌و كه‌سه كه له‌ژێر دیدی یاسادا كاری نایاسایی ده‌كات یان سنوورداشی بكه‌نه‌وه، یاخود بۆمانی بنێرن. لەوێوە دەست لە وڵاته‌كه‌مه‌وه وه‌رده‌دات، ئێمەش چی پێویست بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، له داهاتووشدا هه‌روا ده‌كه‌ین. به‌شێكیان (ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب) هه‌ڵاتوون و ده‌ڕۆن بۆ ئه‌مریكا و ئه‌وروپا، به‌شێكیشیان ئیستا له گرتووخانه‌كاندان. یه‌ك ده‌وڵه‌تمان هه‌یه، نه‌خێر بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیكه له توركیادا".
- "برا ده‌كه‌ن به گژ برادا"
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، باسی له پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه و جیهان كرد و ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م جوگرافییه‌یان له خوێن و ئاگردا نقوم كردووه، برا ده‌كه‌ن به گژ برادا.
ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه كرد كه بكوژ و كوژراویش "الله اكبر" ده‌كه‌ن و گوتی: "ته‌نیا زیانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه، بۆ موسوڵمانانه. وڵاتانی خۆرئاوا ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت دیموكراسی بهێننه ناوچه‌كه‌وه، پاشان له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور پێشوازی له‌و كوده‌تاچیانه ده‌كه‌ن كه كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌كه‌ن كه به رێگای دیموكراسی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست".
ئه‌ردۆغان، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و وڵات و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێوسته له سایه‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه له خۆشگوزه‌رانیدا بژین، موسیبه‌تێكی زۆر رووی تێكردوون، پاره‌ی نه‌وت هه‌موو كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه جگه له خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه خۆیان نه‌بێت.
هاوكات ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه ئه‌و ئاگره‌ی له سووریادا ده‌گڕێت، گه‌یشتووه‌ته ئاستێك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه به توركیاشه‌وه و جیهان ده‌كات، نزیكه‌ی 600 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن ئه‌سه‌دی تیرۆریسته‌وه كوژراوه.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه مێژوو له‌وانه نابوورێت كه‌وا پشتیوانی له ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه وڵاته‌كه‌ی سێ ملیۆن ئاواره‌ی له‌خۆ گرتووه، به‌مه‌ش ریزبه‌ندی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا گرتووه.
ئه‌ردۆغان، باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ولاتانه‌ی چاویان به فیداكاری توركیا هه‌ڵنایه‌ت له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه، كاتێ چه‌ند سه‌د هه‌زار په‌نابه‌رێك رووی كرده سنووره‌كانیان، خێرا سنووره‌كانیان داخست. گوتیشی: "ئه‌وانه‌ی به‌هۆی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه ره‌خنه‌مان لێده‌گرن، كاتێ بۆمبه‌كان له خاكی وڵاته‌كه‌یاندا ته‌قییه‌وه، دیموكراسی و ئازادییان وهڵانا. ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی ڤیزاوه ده‌ڵێن با توركیا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بگۆڕێت. با یه‌كه‌مجار ئه‌و چادرانه هه‌ڵگرن كه تیرۆریستان له‌به‌رده‌م ده‌رگای په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا هه‌ڵدراون".