Volkan Kaşik
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2019
ماڵاتیا-AA
لە مالاتیا و بینگۆل هێزەکانی ئاسایش و میت ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامدا و ١٣ گومانلێکراویان دەستگیر کرد کە یەکێکیان ناوی ئەمروڵڵا ئا.-یە و گومانی ئەوە دەکرا لە لایەن رێکخراوەکەوە رەوانەی تورکیا کرابێت.
بەپێی زانیاریەکان یەکەی دژە تیرۆری سەربە ئاسایشی ماڵاتیا و دەزگای هەواڵگری نیشتمانی (MIT)، ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتیان ئەنجامدا و ١٣ گومانلێکراویان دەستگیر کرد.
دوای پشکنینی تەندروستی ١٠ لە گومانلێراوەکان کە یەکێکیان بەناوی ئەمروڵڵا ئا.-یە و گومان دەکرێت لە لایەن رێکخراوەکەوە بۆ ئەنجامدانی کردە رەوانەی تورکیا کرابێت، بەتۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی دەستبەسەرکران، سێ گومانلێکراوەکەی تر بە مەرجی دادوەریی ئازاد کران.
گومانلێکراو ئەمروڵڵا ئا کە مەشق و راهێنانی پێکرابوو بۆ بەکارهێنانی چەک و دروستکردنی بۆمب دوای ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی دەچێتە ئیستانبوڵ و ئیزمیر و هەندێک کاری پشکنین و چآودێری ئەنجامدابوو.