Aziz Aslan
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2019
دیاربه‌كر- AA
ئه‌و ته‌مه‌ی دیاربه‌كری گرتووه‌ته‌وه دیمه‌نی ناوازه‌ی له پردی ئۆنگۆزلو درووستكردووه كه یه‌كێكه لە "١٣ به‌ناوبانگترین پرده‌كانی توركیا" له لیستی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی ئه‌و وڵاته‌دا.
له دیاربه‌كر له سه‌رله‌به‌یانییه‌وه ته‌مومژ شاره‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
ته‌می سه‌ر پردی ئۆنگۆزلو كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رووباری دیجله و له لیستی "١٣ به‌ناوبانگترین پرده‌كان"ی وه‌زاره‌تی كولتوور و گه‌شتیاریی توركیادایه و هاوكات له لیستی كاتیی شوێنه‌واره‌كانی جیهانی رێكخراوی یونیسكۆدایه، دیمه‌نێكی جوانی به پرده‌كه داوه.
به هۆی ته‌مه‌وه هیچ دواكه‌وتن یان ههڵوهشاندنهوهیهك له گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا رووینه‌داوه.