Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2015
- سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق ئەرشەد ساڵحی، رەخنەی لە بڕیاری پابەند نەبوونی پارێزگاری كەركووك بە بڕیارەكانی حكوومەتی ناوەند گرت و گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ حكوومەتی خۆجێی كەركووك بیر لەوە بكاتەوە، بەبێ ڕای حكوومەتی بەغدا شارەكە بباتە پێگەیەكی تایبەت و بیر لەوە بكاتەوە كە بە داهاتی نەوتی فرۆشراو مووچە بدات، ئەوە كێشەیەكی گەورە بۆ خەڵكی كەركووك دەنێتەوە".
ساڵحی لە لێدوانێكیدا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵو رەخنەی لە بڕیاری پارێزگاری كەركووك گرت.
ساڵحی گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ حكوومەتی خۆجێی كەركووك بیر لەوە بكاتەوە، بەبێ ڕای حكوومەتی بەغدا شارەكە بباتە پێگەیەكی تایبەت و بیر لەوە بكاتەوە كە بە داهاتی نەوتی فرۆشراو مووچە بدات، ئەوە كێشەیەكی گەورە بۆ خەڵكی كەركووك دەنێتەوە. ئێمەش ئەو كێشەیەمان تووش دەبێت كە بەسەر خەڵكی سلێمانی و هەولێردا هاتووە. سەدان خێزان بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە وڵات بەجێدێڵن. بۆچی سەقامگیری ئابووری كەركووك تێكدەدەن؟ پشتگوێخستنی بەغدا و دەركردنی ئەو بڕیارانە چارەسەرنین. ئەم جۆرە چارەسەرانە، چارەسەری كورتخایەن و تاكلایەنانەن. ئێمە وەك توركمان دەڵێین، بەبێ بوونی فاكتەری توركمان و ئیرادەی چارەسەری توركمان، كێشەی كەركووك چارەسەرنابێت".